AM:09:13:20/09/2021
4632 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆچیتینۆ بەرگری لە بڕیارەکەى بۆ
گۆڕانکارییەکەى میسی دەکات و ئاماژە بە پاراستنی یاریزانەکە لە پێکان دەکات.
ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری یانەى
پاریس سان جێرمان وەڵامی ئەو ڕەخنانەى دایەوە کە پاش گۆڕانکاری بە میسی لە خولەکی
76ی یاری یانەکەى بەرامبەر لیۆن ئاڕاستەى کرا و دووپاتیکردەوە، هێنانە دەرەوەى
میسی ئامانج لێی پاراستنی بووە لە پێکان و لە داهاتووشدا کاری لەو جۆرە دووبارە
دەبێتەوە و هەرچەندە کاردانەوەش بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
پۆچیتینۆ ئاشکراشیکرد، ئەوەی لە
دیمە فۆتۆگرافیەکاندا بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە و لە میسی پرسیوە بارودۆخی
چۆنە، لە وەڵامدا ڕایگەیاندووە باشە و هیچ کێشەیەکی نیە.
ڕاھێنەرە ئەرجەنتینیەکە
ڕوونیشیکردەوە، پاریس خاوەنی 35 یاریزانی لێهاتووە و بڕیار بەدەستە یاری بە چ
یاریزانێک دەکات و کێ یەدەگ دەبێت و ئەوەى ئەنجامی دەدات لە بەرژوەندی یانەکەدایە.
میسی لە خولەکی 76ی تایمی دووەم لە
لایەن پۆچیتینۆ هێنرایە دەرەوەى یاریگا کە تا ڕادەیەک ناڕازیبوونی میسی
پێوەدیاربوو لە دیمەنەکانیشدا دەردەکەوێت تەوقە لەگەڵ ڕاهێنەرەکەى ناکات.