لالیگا.. ڕیاڵ مەدرید لە پێشەنگدا دەدرەوشێتەوە

AM:12:07:20/09/2021

1444 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید لێدانێکی کوشندەى ئاڕاستەى ڤالانسیا کرد و لە نێو مەستایا بە سێ خاڵی گرنگەوە گەڕایەوە بێرنابیۆ.

لە دوا یارییەکانی هەفتەى پێنجەمی لیگای ئیسپانی ڤالانسیا لە یاریگای خۆی میوانداری یانەى ڕیاڵ مەدریدی کرد و یارییەکەى بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە ڕیاڵ مەدرید دۆڕاند.

تایمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانبوونی سپی کۆتایی هات و لە تایمی دووەمیشدا یاریزانانی هەردوو یانە هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر چڕکردەوە تا لە خولەکی 66 هۆگۆ دۆرۆ گۆڵی پێشکەوتنی ڤالانسیای تۆمارکرد، بەڵام لە دوا خولەکانی ئەو تایمەدا ڕیاڵ مەدرید دوو گۆڵی یەک لە دوایەکی لە ڕێگەى ڤینیسیۆس و بنزیمەوە لە خولەکانی 86 و 89 تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی لە چەقی یاریگای ڤالانسیای بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید بە 13 خاڵ پێگەى خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد و ڤالانسیاش بە 10 خاڵ لە پلەى سێیەمدا دەبینرێت.