PM:10:15:13/10/2022
532 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس ماوەی دوورکەوتنەوەی دی ماریای ڕاگەیاند
و 20 ڕۆژی پێویستە تا لەپێکانەکەی چاکبێتەوە.
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەشێوەیەکی فەرمی ماوەی
دوورکەوتنەوەی ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەکەی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو
پێکانەی کە لە ماسولکەکانیدا تووشی بوو.
یانەی خانمە پیرەکە لە پیگەی فەرمی یانەکەی
پشکنینە پزیشکیەکانی ئەو یاریزانەی ئاشکراکرد و دەرکەوتووە کە دی ماریا لە
ماسولکەکانی ڕانی چەپیدا پێکانی هەیە.
یۆڤانتۆس لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد
یاریزانە ئەرجەنتینیەکە پێویستی بە 20 ڕۆژە بۆ ئەوەی بەتەواوی لەپێکانەکەی
چاکببێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
بەوهۆیەشەوە ئەنخێل دی ماریا لە دوو یاری چارەنوس
سازی یانەکەی بەرامبەر یانەکانی پاریس سان جێرمان و بەنفیکا لە چامپیۆنزلیگ
بەشداری ناکات.
ئەو پێکانەی دی ماریا سێیەمین پێکانی
یاریزانەکەیە لەوکاتەوەی پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کردووە لە سەرەتای ئەم
وەرزەوە کە تائێستا توانیویەتی گۆڵێک تۆماربکات و سێ گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی
دروستبکات.