PM:07:19:26/09/2022
1148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زیکۆ دوپاتیکردەوە
نەیمار لە باشترین کاتیدایە و دەتوانێت مێژوو بۆ خۆی بنوسێتەوە و مۆندیال بۆ
بەرازیل بەدەستبهێنێت.
زیکۆی یاریزانی مێژوویی
هەڵبژاردەی بەرازیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی کوێست فرانس رایگەیاند کە سەرجەم
خەڵکی وڵاتەکەی دڵخۆشن بە ئاستی نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری هەڵبژاردەکەیان لەم
وەرزەدا.
زیکۆ وتی: هەموو بەرازیل
چاوەڕێی زۆر شت لە نەیامر دەکەن لە مۆندیالی 2022دا چونکە بۆ یەکەمجارە ئەو
یاریزانە لە کاروانی وەرزشیدا بە باشترین بارودۆخی جەستەیی و تەکنیکیدا تێدەپەڕێت.
دوپاتیکردەوە، بە هەموو
باوەڕێکیەوە متمانەی تەواوی بە نەیمار هەیە کە بتوانێت نازناوی مۆندیال جارێکیتر
بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە و مێژوو بۆ خۆی بنوسێتەوە لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا.
وتیشی: پێویستە گەشگبین
بین بە هەڵبژاردەکەمان چونکە خاوەنی راهێنەرێکی زیرەک و چەندین یاریزانن کە لە
یانە گەورەکانی ئەوروپادا یاریدەکەن و بونەتە ئەستێرەیەکی گەورەی یانەکان.
ئاماژەی بەوەشدا،
یاریزانی بەرازیل لە هەموو یانەیەکدا شوێنی ئەبێتەوە چونکە لە هەموو لایەکەوە
هەوڵی گواستنەوەیان دەدرێت و گرنگیەکی زۆریان پێدراوە، ئەنجامەکانیشیان لە
بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ و خولە ناوخۆییەکان ئەو راستیەی سەلماندووە بە
نمونەی ریاڵ مەدرید کە خاوەنی زۆرترین نازناوی چامپیۆنز لیگە و هەموو کاتێکیش
یاریزانە بەرازیلییەکان یاریان لەو یانەیەدا کردووە.
خ . ک