PM:10:57:06/08/2022
332 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یارییە دۆستانەکەی نێوان
هەردوو یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا لە ئیسرائیل
بەڕێوەناچێت.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بڕیاربوو
هەردوو یانە سبەی لە شاری تەل ئەبیب رووبەڕووی یەکتری ببنەوە، بەڵام بەهۆی کێشە و
ئالۆزییەکانی لەم شارە یارییەکە بۆ شاری تۆرین لە ئیتاڵیا گواسترایەوە.
هەردوو یانە دوای ئەم یارییەکە کۆتایی بە یارییە
دۆستانەکانیان دێنن و ئامادەکاری بۆ یاری یەکەمی وەرزی نوێ دەکەن.