بایرن میونشن چاوی لە جواو فیلێکسە

PM:03:29:07/07/2022

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن فیلێکس بۆ ئەگەری جێگرتنەوەى لیڤاندۆڤسکی دیاریدەکات و بەرشەلۆنەش بەو هەنگاوە دڵخۆشە.

ڕۆژنامەى بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کارگێری بایرن میونشن بیر لە پێشکەشکردنی گرێبەستێک دەکەن بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید تا لە ساتی ڕۆشتنی لیڤاتدۆڤسکی بۆ بەرشەلۆنە جوا فیلیکسی هێرشبەری یانە ئیسپانییەکە بکەن ئامانج، ئەو بیرکردنەوەیەش یانەى بەرشەلۆنەى دڵخۆشکردووە تا ئاسانتر لیڤاندۆڤسکی بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

بێڵد ئاشکرایکرد، بەرپرسانی میونشن لە چەندین کۆبووەدا باسیان لە گواستنەوەى فیلێکس بۆ ئالیانز ئارینا کردووە، هەرچەندە گرێبەستەکەى لەگەڵ ئەتلەتیکۆ لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت و تاکە بەربەست لە گواستنەوەى بۆ یانەکەیان لە ئەگەری ڕۆشتنی لیڤاندۆڤسکی نرخەکەیەتی کە گرانترین یاریزانی ئەتلەتیکۆیە و بە ئاسانیش دەستبەرداری نابن.

ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاماژەى بەوەدا، ئەتلەتیکۆ لە 2019 بڕی 130 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەى جواو فیلێکس تەرخانکرد، لە ئەگەری دەستبەرداربوونی لە هێرشبەرەکەى، ئەوا ئامادە نیە بە کەتر لەو نرخە دەستبەرداری بێت، ئەوەش کێشە بۆ میونشن درووستدەکات، ئەگەر بڕیاری گواستنەوەى هێرشبەرە پورتوگالییەکە.