ئەنەس جابر بۆ چارەکی کۆتایی ویمبڵدۆن

PM:11:44:03/07/2022

360 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن ئەنەس جابر لە ئەلیسی مێرتێنزی بردەوە و ئۆستینکۆش ماڵئاوایی کرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەر زەوی، سێیەم گەورە پاڵەوانێتیەکانی گراندسلام، ئەنەس جابری تونسی ڕووبەڕوی ئەلیسی مێرتێنزی بەلجیکی بووەوە.

ئەنەسی دووەمی ڕیزبەندی جیهان هەرچەندە کۆمەڵەی یەکەمی بە زەحمەت و بە ئەنجامی حەوت بە شەش بردەوە، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و توانی شەش بە چوار بردنەوە بەدەستبهێنێت.

لە یارییەکی تریشدا، یەلینا ئۆستینکۆی 12یەمی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکە بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر بەدوو کۆمەڵە لەسەر دەستی تاتیانا ماریای ئەڵمانی دووچاری شکستهات و ماڵئاوایی کرد.

بەو بردنەوانەش ئەنەس جابرو تاتیانا ماریا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی ویمبڵدۆن کە ڕکابەرییەکانی لەسەر خاکی ئینگلتەرا بەڕێوە دەچێت.