AM:09:07:02/07/2022
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بالەی جیهان بەرازیل لە
بولگاریای بردەوە و بەلجیکاش شکستی هێنا بەرامبەر هۆڵەندا.
لەسەر ئاستی کچانی خولی بالەی جیهان،
لە جەولەی 11دا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و بولگاریا رووبەڕووی یەکبونەوە.
کچانی بەرازیل بە ئاسانی و بە سێ
گێمی بێبەرامبەر یاریەکەیان کە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا، خاڵی گێمەکانیش 25 بە
21، 25 بە 20، 25 بە 18 خاڵ بوون.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی
بەلجیکا رووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بوەوە و بە ئەنجامی گێمێک بەرامبەر سێ گێم
یاریەکەی پێدۆڕاند، ئیتاڵیاش بردنەوەی بەسەر کۆریای باشوور بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامانە، بەرازیل بە
کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدا مایەوە، ئیتاڵیاش لە پلەی
چوارەمدایە.
خ . ک