ڤیدیۆ.. هالیپ و کیربەر سەرکەوتن بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى هامبۆرگ

PM:12:31:23/06/2022

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى هامبۆرگ، سیمۆنا هالیپ و ئەنجیلیک کیربەر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى دووەمى جامى هامبۆرگ بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە 252 هەزار دۆلارە و لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، سیمۆنا هالیپى ڕۆمانى بەرامبەر تامارا زیدانسیکى سلۆڤینى یاریکرد.

سیمۆنا هالیپ بە ئاسانى و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە سفر و شەش بە سێ گێم بوون.

لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، ئەنجیلیک کیربەرى ئەڵمانى و لوسیا برۆنزیتى ئیتاڵى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ئەنجیلیک کیربەر خۆى گەیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامەکە، داى ئەوەى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا، ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو و شەش بە سێ گێم بوون.

سیمۆنا هالیپ لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى هامبۆرگ ڕووبەڕووى ئەماندا ئەنیسیمۆڤاى ئەمریکى دەبێتەوە و ئەنجیلیک کیربەریش بەرامبەر ئەلیز کۆرنیەى فەڕەنسى یارى دەکات.

گ . ف