PM:04:03:10/06/2022
592 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دهۆک و سێ یانەیتری عێراق لەلایەن فیفاوە سزادران و ناتوانن گرێبەستی نوێ
ئەنجامبدەن.
یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، یانەکانی دهۆک
و دیوانیە و نەجەف و قاسمی عێراقی سزادران و ناتوانن هیچ گرێبەستێکی نوێ
ئەنجامبدەن بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی چەند یاریزانێکی بیانی.
یەکێتیەکە ئاشكرایکردووە، یانەی دهۆک بڕی 12 هەزار دۆلاری عەلا ئەحمەد
شەلەبی سوری قەرزارە و تا ئێستا ئەو بڕە پارەی پێنەداوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، یانەی دیوانیە بڕی 290 هەزار دۆلار قەرزاری چەند
یاریزانێکی پیشەگەرە کە ئەوانیش گیان مۆسێتی و سینامی دۆف ئۆمی و دی جیۆس میسیاس و
جەزیرە مالتین .
دەشڵێن، یانەی نەجەف پارەی یاریزانی پێشوتریان مەهدی ریسیاسی قەرزارن کە
بڕەکەی 80 هەزار و 350 دۆلارە و تا ئێستا پێینەداوە.
یانەی قاسمیش بەهۆی ئەوەی کە بڕی 47 هەزار و 333 دۆلار قەرزاری هەریەکە لە
گابرێل ماتالا و جۆنیۆر فێرناندۆ و کاردۆزۆ و دۆس سانتۆسە بریاردراوە ڕێگای
لێبگیرێت کە گرێبەستی نوێ ئەنجامبدەن.
خ . ک