PM:05:12:28/05/2022 
        
      788 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
ماڵدینی
دوپاتیکردەوە لە پێناو پارێزگاریکردن لە نازناوی خولی ئیتاڵیا پێویستی بە چەند
گرێبەستێک هەیە.
پاولۆ ماڵدینی
بەڕێوبەری تەکنیکی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دوپاتیکردەوە ڕۆسۆنێری پێویستی بە
ئەنجامدانی سێ گرێبەستی نایاب هەیە لەپێناو ئەوەی پارێزگاری لە نازناوی خولی
ئیتاڵیا بکات.
ڕۆژنامەی لاگازیتا
دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد ئەو یاریزانانەی ماڵدینی ئاماژەی پێکردوون بریتین
لە هەریەکە لە نیکۆلۆ زانیۆلۆی یاریزانی ڕۆما و ڕیناتۆ سانچێزی یاریزانی لیل و
جێلسۆن پریمەری یاریزانی تۆرینیۆ.
ڕۆژنامەکە
ڕوونیشیکردەوە زانیۆلۆی یاریزانی ڕۆما لەم وەرزەدا گەڕاوەتەوە سەر ئاستی
ڕاستەقینەی ئەوەش دوای ئەوەی لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی قورس بوو.
لەهەمان
بابەتدا پریمەری بەرگریکاری تۆرنیۆ وەرزێکی نایابی پێشکەش کرد و خەڵاتی باشترین
بەرگریکاری خولی ئیتاڵیای پێبەخشرا و لەلایەن ئینتەرمیلانیشەوە گرنگی پێدەدرێت.