PM:09:28:17/03/2022
660 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا پێشنیاری کردووە یاری نێوان عێراق و ئیمارات لە وڵاتی سعودیە ئەنجام بدرێت.
دوای ئەوەی فیفا بڕیاریدا عێراق لەناو خاکی خۆیدا یاریەکانی ئەنجامنەدات دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا وەک پێشنیارێک ڕایگەیاندووە کە دەیانەوێت یاریەکەی نێوان عێراق و ئیمارات لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە وڵاتی سعودیە ئەنجامبدرێت.
پێشتر یەکێتی نێودەوڵەتی بڕیاریدابوو کە عێراق دەتوانێت لە یاریگای خۆیدا یاریەکانی ئەنجام بدات بەڵام بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر شاری هەولێر لە بڕیارەکە پەشیمان بونەوە و بڕیاریاندا لە یاریگایەکی بێلایەن یاریەکە ئەنجامبدرێت.
لەهەمان کاتدا شێخ حەمەد بن خەلیفە سەرۆکی یەکێتی جامی خلیجی عەرەبی کە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی قەتەریشە دوپاتیکردەوە دوای ئەوەی لەگەڵ نوسینگەی جێبەجێکاری یەکێتیەکە کۆبونەوەیان ئەنجامداوە بڕیاردراوە یاریەکە لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەبچێت.