باشترین پێکهاتەی فیفا بڵاکرایەوە

PM:10:32:27/10/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیفا لیستی یاریزانەکانی بۆ باشترین پێکهاتەی ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و رۆناڵدۆ و میسی لە لیستەکەدا ناوییان هاتووە.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ لیستی باشترین پێکهاتەی یاریزانەکانیان بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە.

بۆ باشترین گۆڵپارێز فیفا ئەلیسۆن پیکەر بەرازیلی و کۆرتوای بەلجیکی و دۆنارۆمای ئیتاڵییان هەڵبژاردووە.

هێڵی بەرگری پێکدێت ئارنۆڵدی ئینگلیزی و کوبارسی ئیسپانی و ڤاندایکی هۆڵەندی و حەکیمی مەغریبی و مارکینیۆسی بەرازیلی و سالبیای فەرەنسی و نۆنۆ میندێزی پورتوگالی.

پێگەی ناوەراست پێک دێت لە بێلینگهام و دی برۆین و مۆدریچ و جواو نیڤێس و پاڵمەر و پێدری و ڤاڵڤێردی و ڤیتینیا.

فیفا بۆ هێڵی هێرشبردن دیملبی و هالاند و مباپێ و میسی و کریستیابنۆ رۆناڵدۆ و موحەمەد سەڵاح و لامین یاماڵی داناوە.

لەلایەکیترەوە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ لە رۆژی دووەشەممە سێی تشرینی دووەمی ساڵی 2025 باشترین پێکهاتەی کۆتایی بڵاودەکاتەوە.