PM:09:08:27/10/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
وەزیری گەشت و گوزاری سعودییە رایگەیاند
یاریگاکانی جامی جیهانی 2034 لە ساڵی 2032 کارەکانیان کۆتایی پێدێت.
ئەحمەد خەتیب وەزیری گەشتوگوزاری سعودیە
وادەی تەواوکردنی ئەو یاریگایانەی دیاریکرد کە میوانداری مۆندیالی 2034 دەکەن.
خەتیب لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی ئیقدیسییە
بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، سعودیە پێشبڕکێ لەگەڵ کات دەکات بۆ تەواوکردنی
دروستکردنی یاریگاکانی مۆندیالی 2034.
مۆندیالی 2034 لە یاریگای نێودەوڵەتی مەلیک
سەلمان لە باکوری ڕیاز و یاریگای شازادە محەمەد بن سەلمان لە قەدیە و یاریگای جددە
بەڕێوەدەچێت.
ئەحمەد خەتیب ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم
یاریگاکان و خزمەتگوزارییەکان بۆ پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی 2032 تەواو دەبن، واتە
دوو ساڵ پێش مۆندیال.
جێگای سەرنجە کە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان
لە ماوەکانی رابردوودا ئاماژەیان بەوە کردووە کە فیفا بەنیازە مۆندیال لە سعودیە لە
ماوەی مانگی یەکی ساڵی 2035، لە وەرزی زستاندا ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی بەریەککەوتنی
لەگەڵ ڕەمەزاندا نەکەوێت کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 دەبێت.