لێدوانەکانی ئەلۆنسۆ و سۆرگ دوای کلاسیکۆ

PM:09:59:26/10/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ پێیوایە بە شایستەیی سێ خاڵی یارییەکەیان بەدەستهێنا و سۆرگ دەڵێت دەبێت ئەنجامەکە قبوڵ بکەین.

دوای یاریی کلاسیکۆ، هەریەکە لە چابی ئەلۆنسۆی راهینەری ریاڵ مەدرید و مارکۆس سۆرگی یاریدەدەری هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە قسەی خۆیان کرد.

لە سەرەتادا، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید وتی: تیمەکە زۆر پاڵنەریان هەبوو، باسمان لە گرنگی یارییەکە دەکرد نەک تەنها بۆ سێ خاڵەکە زۆر دڵخۆشم بۆ یاریزانەکان، پێویستیان بەو هەستە بوو کە بتوانن یارییەکی گەورە ببەنەوە.

وتیشی: پێموایە ڤینی زۆر بە ئەرێنییەوە یاریگای بەجێهێشت، ئێمە دەمانەوێت گرنگترین شت لەبەرچاو بگرین، بەشدارییەکی زۆری لە یارییەکە هەبوو، بردنەوەیەکی شایستەمان بەدەستهێنا.

دەشڵێت: گومانی تێدا نییە بردنەوەی یارییەکە تەنها سێ خاڵەکە نییە، بەڵکو گرنگییەکی زیاترە، هێشتا لە مانگی تشرینی یەکەمداین، زۆر زووە، دەبێت هەوڵێکی زۆر بدەین، بەڵام ویستمان هەست بە باشی بکەین، لەناو تیپەکەش یاریزانی کەسایەتی جیاواز هەیە و دەبێت هەر یەکێکیان بە رێزێکی زۆرەوە و بە شێوازێک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

لە بەرامبەردا مارکوس سۆرگی یاریدەدەری هانسی فلێک کە لە بری راهێنەرە ئەڵمانییەکە قسەی کرد وتی: پێموایە هەموو رێگایەکمان تاقیکردەوە، بەڵام یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید بەرگرییەکی باشیان کرد و دەبێت ئەنجامەکە قبوڵ بکەین.

دوپاتیشیکردەوە، یامال تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە، یارییەکە بۆ ئەو ئاسان نەبوو، گۆرانکاریشیان لە پێکهاتەکە کرد بۆ ئەوەی هەلی زیاتر دروستبکەن، هەلیشیان دروستکرد بەڵام بەداخاوە سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵ.