کەی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشەلۆنە دەگەرێنەوە

PM:09:50:27/10/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وادەی گەرانەوەی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشەلۆنە ئاشکرابوو بەجۆرێک وابڕیارە رافینیا لە پاش 20ی مانگی داهاتوو بگەرێتەوە.

پاش ئەوەی بەشێکی زۆر لە یاریزانە گرنگەکانی بەرشەلۆنە تووشی پێکانبوون بەوهۆیە یانەکە تووشی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ بووە بەجۆرێک لە دوای یاریدا کلاسکۆیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید دۆڕاند.

بەرنامەی ئێل چیرنینگیتیۆی ئیسپانیا راپۆرتێکی سەبارەت بە وادەی گەرانەوەی یاریزانە پێکراوەکانی بلەوگرانا بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە کە رافینیا پاش 20ی مانگی داهاتوو دەگەرێتەوە و گاڤی و ئۆلۆمۆش لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەگەری گەرانەوەیان هەیە.

لەلایەکیترەوە خوان گارسیا بەم نزیکانە دەست دەکاتەوە بە راهێنان کردن و ئەگەر لەڕووی جەستەییەوە هەست بەوەبکرێت ئامادەیە پێدەچێت بۆ ناوەراساتی ئەم مانگە بگەرێتەوە، بەڵام رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و ئەندرێس کریستێنسن وابڕیارە بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ئێڵچی بگەرێنەوە یاریگاکان.