بەرشەلۆنە بەرگریکارێکی خولی ئینگلزی دەگوازێتەوە

PM:08:28:27/10/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بەنیازە دانیال مونۆزی بەرگریکاری ڕاستی کۆڵۆمبی لە یانەی کریستاڵ پاڵاس بگوازێتەوە.

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئامانجیانە بەردەوامبن لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ لە مێرکاتۆکانی داهاتوودا بە ئومێدی ئەوەی بتوانن بەردەوامبن لە بەدەست هێنانی ئەنجامی باش.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە تۆڕی فیچاجێس ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، بەرشەلۆنە ئۆفەرێک بۆ کڕینی دانیال مونۆزی بەرگریکاری کریستاڵڵ ئامادە کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆفەرەکەی بارسا پێک دێت لە 30 ملیۆن یۆرۆ.

بەرشەلۆنە بەتەنها نابێت لە کێبڕکێی گواستنەوەی مونۆز چونکە ئەتلەتیکۆ مەدریدیش ئامادەن ئەو بەرگریکارە بگوازنەوە ریزەکانیان.

مونۆز تەمەنی 29 ساڵە و لە هێڵی بەرگری ڕاست یاری دەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس لە مانگی حوزەیرانی 2028 کۆتایی دێت، و لەو کاتەوە بووەتەی یاریزانی ئەو یانە ئینگلزییەکە بەشداری 77 یاری کردووە و توانیوێتی هەشت گۆڵ و 14 ئەسیست تۆماربکات.