کام یانە دەبێتە براوەی لالیگا

PM:07:35:27/10/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆپتا پێشبینی دەکات ریاڵ مەدرید بىێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا و بەرشەلۆنەش پلەی دووەم بێت.

دوای 10 هەفتەی وەرزی نوێ سوپەرکۆمپیوتەرەکەی ئۆپتا پێشبینی کۆتایی خۆی بۆ پاڵەوانی وەرزی 2025-2026ی لالیگا ڕاگەیاند.

پێگەی ئۆپتا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە بەجۆرێک ریاڵ مەدرید تێیداهاتووە کە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید دەبێت و بەرشەلۆنەش لە پلەی دووەم بەدەست دەهێنیت.

بەپێی شیکارییەکانی ئۆپتا ڕیال مەدرید ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا بە ڕێژەی 68.91% هەیە، لەکاتێکدا بەرشەلۆنە تەنها 25.75%ی هەیە.

لەلایەکیترەوە پێشبینی دەکرێت تیپەکەی ئەلۆنسۆ بە نزیکەی 87 خاڵ کۆتایی بە وەرزەکە بهێنێت، بەرشەلۆنەش تەنها بە نزیکەی 80 خاڵ کۆتایی پێبهێنێت، لەهەمان کاتدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە زیاتر لە 70 خاڵ پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت.

تاوەکوو ئێستا مێرێنگی بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و بەرشەلۆنە بە 22 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.