سیمیۆنی: دەبێت زیاتر گەشەبکەین

PM:06:14:26/10/2025

412 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی دوپاتیکردەوە دەبێت زیاتر گەشەبکەن و خەمی داهاتووی ئەلڤارێزی نییە چونکە بە تەواوی پابەندە.

پێش رووبەرووبوونەوەی ریاڵ بیتیس، دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید وتی: هەموو تیمەکان بەردەوامن لە گەشەکردن و دەبێت ئێمەش بەردەوام بین، بێتیس لە ساڵانی پێشوو باشترە و بە شێوەیەکی نایاب رکابەری دەکەن.

وتیشی: ریاڵ بیتیس لە یاریگای خۆی یاریی دەکات، ئەوەش لە رووی دەروونی و چەندین فاکتەری دیکە کاریگەری زۆری هەیە، زۆربەی تیپەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان خاڵ لەدەست دەدەن.

سەبارەت بە داهاتووی ئەلڤارێز دەڵێت: من خەمی گرێبەستەکەم نییە، یانەکە دەزانێت چی بکات بۆ چاکەی تیپ و دامەزراوەکە، هەروەها ئەلڤارێز وەک کەسێکی تەواو پابەند دەبینم.

جەختیشیکردەوە، ئەلمادا دەتوانێت لە شوێنی جیاوازدا یاری بکات، هەمیشە لە هێڵی ناوەڕاستدا، لەگەڵ چوار یان سێ یاریزان، لە باڵ، یان قوڵایی یاریگا، وەک جولیان و گریزمان دەبێت شوێنی تایبەتی بۆ بدۆزینەوە تا بە تەواوی خۆی بسەلمێنێت.