PM:04:50:10/12/2021
3688 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕایۆلا بڵاویکردەوە داهاتووی هالاند لە نێوان چوار یانەی گەورەی خولە
گەورەکانی ئەوروپادایە.
مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە لێدوانێکیدا بۆتۆڕی سپۆرت وەنی ئەڵمانی
ڕایگەیاند، داهاتووی یاریزانەکە لە نێو دەستی چوار یانەی گەورەدایە.
ڕایۆلا وتی: هالاند لە وەرزی داهاتوودا هەنگاوێکی نوێ دەنێت لە ژیانی
وەرزشیدا و گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی نوێدا ئیمزا دەکات کە بە ئەگەری زۆرەوە ڕیاڵ
مەدرید و بەرشەلۆنە و بایرن میونشن و مانچستەر سیتی دەبێت.
وتیشی: کاتێک ئیرلینگ پەیوەندیکرد بە بروسیا دۆرتمۆندەوە هەمووان دەمانزانی
لە داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی تر ئیمزا دەکات ئێستاش کاتی ئەوە هاتوە کە
بەئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی داهاتوودا ئەوە ڕوودەدات.
دوپاتیشیکردەوە، لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا هیچ بڕیارێک نادرێت و
یاریزانەکە تا کۆتایی وەرز لە دۆرتمۆند یاریدەکات، ئەگەر یانەکەی لە هاوینی
ڕابردوودا دەستبەرداری بونایە ئەوا بە دڵنیاییەوە بڕە پارەیەکی زۆریان دەستدەکەوت.
ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکە کۆبونەوەیان ئەنجامداوە
و بە ئاشكرا بۆچوونی یاریزانەکەی پێوتون کە دەیەوێت وێستگەیەکی تر لە ژیانی
وەرزشیدا تاقیبکاتەوە.
خ . ک