لاوتارۆ دەچێتە یانەیەکی ئینگلیزی

PM:10:51:26/12/2024

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاوتارۆ مارتینێز بڕیاریداوە بەگرێبەستی مانچستەر سیتی رازی ببێت و وەرزی داهاتوو ببێتە یاریزانی ئەو یانەیە.

رۆژنامەنوس دی ماریزیۆ رایگەیاند لاوتارۆی ئەرجەنتینی دەیەوێت لەدەرەوەی خولی ئیتالیا تاقی کردنەوەیەکی نوێ دەست پێبکات و هاوینی داهاتوو رووبکاتە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە لاوتارۆ مارتینێز دەیەوێت ببێتە بەشێک لەو پڕۆژە نوێیەی بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە دەیانەوێت هاوینی داهاتوو دەستی پێبکەن و کە پرۆژەکە بریتییە لە هێنانی چەند یاریزانی باش و فرۆشتنی بەشێک لە یاریزانەکانی ئێستایە.

لاوتارۆ لەگەڵ ئینتەر میلان ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی تۆپی پێ.

گرێبەستی ئەستێرەکەی تانگۆ لەگەڵ یانەکەی لە حوزەیرانی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و یاریزانەکە بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەکدا واژۆ بکات.

لاوتارۆ لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 303 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 135 گۆڵ و 47 ئەسیست تۆماربکات.