PM:11:31:25/12/2024
460 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە زۆر
نزیکبووەتەوە لە ڕێککەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی جۆناسان تا لە یانەی لیڤەرکوزن.
بەرشەلۆنە نزیکە
لە تەواوکردنی گرێبەستی بەرگریکاری دێرینی ئەڵمانی جۆناسان تا کە یاری بۆ یانەی بایر
لیڤەرکوزن دەکات.
گرنگیدانی بارسا
بۆ خزمەتگوزارییەکانی جۆناسان تا لە کاتێکدایە کە کارگێری یانەکە هەوڵدەدات
تواناکانی بەرگری تیپەکە لە ماوەی داهاتوودا بەهێز بکات وەک ئامادەکارییەک بۆ خولە
ناوخۆیی و ئەوروپییەکان.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ،
ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاند بەرشەلۆنە بەردەوامە لە پێشخستنی گفتوگۆکانی بۆ تەواوکردنی
گرێبەستەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
دانوستانەکانی نێوان هەردوولا بە باشی بەرەوپێش دەچێت بەرەو گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی
هەنگاودەنێت.
بە دڵنیاییەوە
بەرگریکارە ئەڵمانییەکە دەبێتە زیادکردنێکی زۆر بەهێز بۆ پێکهاتەی یانە
کەتەلۆنییەکە ئەگەر بەتەواوی گرێبەستەکە ئەنجام بدرێت بە لەبەرچاوگرتنی توانا تەکنیکی
و جەستەییە سەرسوڕهێنەرەکانی.
جۆناسان تا تەمەنی 28 ساڵە و لە مانگی تەمموزی
2015 لە هامبۆرگەوە ڕووی لە یانەی لیڤەرکوزن کردووە.