PM:09:42:25/12/2024
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید
بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئارنۆڵد بەڵام لیڤەرپوڵیش هێشتا دەیەوێت
گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
رۆژنامەنووسی
بەناوبانگ و شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان فابریزیۆ رۆمانۆ لە نوێترین پێشهاتدا
سەبارەت بە چارەنوسی ئەلیکساندەر ئارنۆڵد وتی ئەو یاریزانە تاوەکوو ئێستا هیچ
بڕیارێکی نەداوە وەرزی داهاتوو لە کام یانە یاری دەکات.
سەرچاوەکە
باسی لەوەکردووە ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە
بەڵام تاوەکوو ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
فابریزیۆ
ئەوەیشی راگەیاند لیڤەرپوڵ نایەوێت بە ئاسانی دەست لەسەر ئەستێرەکەی هەڵبگرێت
هەربۆیە دەیەوێت گرێبەستێکی باشی پێشکەشبکات بە مووچەیەکی زیاتر لەوەی ئێستایی.
ئارنۆڵد
هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی پێدیت و یانەی ریاڵ مەدرید دەتوانن لە مانگی
یەکی داهاتوودا راستەوخۆ بەبێ گەرانەوە بۆ لیڤەرپوول گفتوگۆی لەگەڵدا ئەنجام بدەن،
بەڵام ناتوانن بیگوازنەوە تاوەکوو هاوینی داهاتوو.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە
لەگەڵ تیپی یەکەمی لیڤەرپوڵ بەشداری 331 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 19
گۆڵ و 85 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی بەرز پیشکەش بکات.