بەرشەلۆنە رکابەری ریاڵ مەدرید دەکات

PM:11:30:26/12/2024

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیکۆی بەرێوبەری وەرزشی بەرشەلۆنە دەیەوێت رکابەری ریاڵ مەدرید بکات لە گواستنەوەی ئارنۆڵد.
ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بەتایبەت دیکۆ پلانیان داناوە بۆ ئەوەی رکابەری یانەی ریاڵ مەدرید بکەن لە گواستنەوەی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ ئەلیکساندەر ئارنۆڵد.
سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە بلەوگرانا دەزانن ئەم گرێبەستە زۆر قورس دەبێت چونکە داواکارییە داراییەکانی یاریزانەکە زۆرە و ریاڵ مەدرید باشتر دەتوانێت دابینی بکات، بەڵام نایانەوێت بە ئاسانی دەستی لەسەر هەڵبگرن.
ئارنۆڵد هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆنوێ کردنەوەی ماوەکەی.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە بەهۆی ئەوەی هاوینی داهاتوو دەبێتە یاریزانی ئازاد و لە هەمان کاتدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بەڵام ئەوەی زیاتر مەیلی گواستنەوەی هەیە ریاڵ مەدریدە و لە ئێستایشدا بەرشەلۆنە هاتووەتە نێو رکابەرییەکە.
ئەلیکساندەر ئارنۆڵد لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 331 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 19 گۆڵ و 85 ئەسیست تۆماربکات.