PM:04:51:25/12/2024
14692 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە شەش
یاریزانی کردووەتە ئامانج کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتاییدێت.
رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا
لە ئێستاوە پلانەکانیان داڕشتووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ
وەرزی داهاتوو.
موندۆ ئاشکرایکردووە،
یانە کەتەلۆنیەکە شەش یاریزانەیان کردووەتە ئامانجی خۆیان کە گرێبەستیان لەگەڵدا
بکەن کە سەرجەمیان بێبەرامبەر دەبن بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەیان لەگەڵ یانەکانیان
کۆتاییدێت.
ئاماژەی بەوەشداوە،
محەمەد سەڵاحی میسڕی پێشەنگی ئەو لیستەیە کە یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت بیگوازێتەوە
بەهۆی ئەوەی تا ئەم ساتە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ نوێنەکردووەتەوە.
دوپاتیکردووەتەوە،
کە هەریەکە لە جۆشوا کیمیچی ناوەڕاستکاری بایرن میونشن و جۆناسان تای بەرگریکاری
بایەر لیڤەرکوزن دوو یاریزانی تری سەر مێزی گفتوگۆی یانە ئیسپانیەکەن.
دەشڵێت، کارگێڕی
بەرشەلۆنە خوێندنەوەیان بۆ پەلکێش کردنی سێ یاریزانی تر کردووە کە ئەوانیش ئەلفۆنسۆ
دەیڤز و جۆناسان دەیڤد و تۆماس بارتین بەهۆی ئەوەی وەک یاریزانێکی ئازاد دەتوانن
یانەکانیان جێبهێڵین.
خ . ک