PM:09:49:26/12/2024
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یونس مەحمود پێش یاری هەڵبژاردەی عێراق
بەرامبەر سعودییە بە لێدوانێک سعودییەکانی تەواو توڕەکردووە.
گەرچی رۆژی شەممە لە دوایین یاریی
کۆمەڵەی دووەم سعودییە و عێراق رووبەڕوو یەکتری دەبنەوە، بەڵام چەند رۆژێکە
عێراقییەکان و سعوودییەکان لە راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاکان هێرش دەکەنە سەر
یەکتری، سعوودییەکان لە لێدوانێکی یونس مەحموود نیگەرانن و ئەو لێدوانەی بە سووکایەتی
و بێڕێزی لێکدەدەنەوە.
خاڵی دروستبوونی ناکۆکییەکان بە
لێدوانێکی یونس مەحموود دەستیپێکرد، کاتێک لە لێدوانێكی بۆ کەناڵێکی سعوودی بە
پێکنینەوە گوتی ئایا‘هەڵبژاردەی سعوودییەش بۆ بەدەستهێنانی جامی کەنداو هاتووە،’
ئەم لێدوانەی جێگری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە تەواوەتی سعوودییەکانی نیگەران
کرد، رۆژ لە دوای رۆژ وەڵامی دەدەنەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی لێدوانەکەی یونس لە میدیاکانی وڵاتانی کەنداو بۆچوونی جیاوازی
لەسەر دروستبوو، تاکار گەشتە ئەوەی یونس مەحموودیان روونکردنەوە لەبارەی
لێدوانەکەی بدات.
ئەستێرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق لە
بەرنامەیەکی تەلەڤزوێنیدا لەبارەی لێدوانەکەی گوتی :’من کەسێک زۆرم حەز لە
پێکەنینە، مەبەستم نەبووە بێڕیزی بەرامبەر سعوودییەکان بکەم، ئەگەر تەواوی
لێدوانەکە ببینن بۆت دەردەکەوێت من هیچ بێڕێزییەکم نەکردووە، من رەوشتم رێگام پێ
نادات بێڕێزی بەرامبەر کەس بکەم.
لەلایەکترەوە خالید شنێف یاریزانی
پێشووی سعوودی و وەڵامێکی توندی یونس مەحموودی دایەوە و وتی یونس مەحموود بەو
لێدوانەی سەلماندی کەسێکی نەزانە، یانیش دەیەوێت بەردەوام جێگای باس بێت، ئەوەی
رێزی خۆی نەگرێت رێزی لێ ناگیرێت.
وابریارە عێراق و سعودییە لە یارییەکی
گرنگدا لە جامی کەنداو ڕووبەڕووی یەکتری ببنەوە و ئەم بابەتەش وای کردووە یارییەکە
گرنگی زیاتری هەبێت.