فلێک دەیەوێت یاریزانێکی بایرن بگوازێتەوە

PM:10:35:26/12/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک دەیەوێت گۆرتێزکا لەیانەی بایرن میونشن بگوازێتەوە ریزەکانی بۆ بەهێزکردنی یانەکەی.

هانسی فلیک، راهێنەری بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەی زستانەدا بیر لە واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ ناوەڕاستکارێکی بایرن میونشن دەکاتەوە.

بلەوگرانا بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا نەیتوانی ئەو یاریزانانە بگوازێتەوە کە یانەکە پێویستی پێیە و تەنیا توانیان لەگەڵ دانی ئۆلمۆ گرێبەست واژۆ بکەن و بیگوازنەوە ریزی یانەکەیان.

بەڵام ئاست و ئەنجامە خراپەکانی ئەم تیپە لە چەند هەفتەی رابردوو وایکردووە بەڕێوەبەران و ستافی تەکنیکی بارسا بیر لە بەهێزکردنی تیپەکەیان بکەنەوە، فلیکیش یەکێکە لەو کەسانەی کە بەشداری راستەوخۆی دەبێت لە پرۆسەی گواستنەوەی یاریزاندا.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردوەتەوە کە ئەگەر بارسا رووبەڕووی کێشەی دارایی نەبێتەوە، ئەوا راهێنەری ئەم تیپە دەیەوێت گۆرێتزکا بهێنێتە ریزەکانی.

ئەم ئەستێرە ئەڵمانییە لە ساڵی 2018ەوە درێسی بایرن دەپۆشێت و لەژێر راهێنەرایەتی فلیک لەم تیپەدا یاریی کردووە و یەکێک بووە لە یاریزانە دڵخوازەکانی.