PM:08:54:25/12/2024
352 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆنی کروس رایگەیاند
هۆکاری سەرەکی وازهێنانی لە یاریکردن بۆ ئەو دەگەرێنێتەوە نایەوێت کەس پێی بڵێ بۆ
بەردەوامە لە یاریکردن.
کروسی ئەڵمانی،
ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید هۆکاری ڕاستەقینەی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشکرا
کرد لەکاتێکدا لە لوتکەی یارییەکەیدا بوو.
تۆنی کرۆس دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی هەڵبژاردەی
ئەڵمانیا لە هاوینی ڕابردوو لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەناکاو وازهێنانی لە تۆپی
پێ ڕاگەیاند.
تۆنی کرۆس، تەمەن
34 ساڵ، دەیتوانی لانیکەم دوو وەرز لە یاریگادا بەردەوام بێت لە هەمان ئاستدا، بەڵام
ڕەتیکردەوە و لەناکاو بڕیاریدا واز لە یاریکردن بهێنێت سەرەڕای ئاستە نایابەکانی لە
وەرزی ڕابردوو لەگەڵ مێرێنگی پیشکەشی دەکرد.
ئەستێرە
ئەڵمانییەکە لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە باسی لە هۆکارەکانی وازهێنانی کرد و وتی، نامەوێت
بگەمە ئاستێک کە خەڵک بیر لەوە بکەنەوە، ‘بۆچی هێشتا یاری دەکات و تواناکانی کەم
بووەتەوە.
تۆنی کروس لە ژیانی وەرزشیدا
یاری بۆ یانەکانی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن و بایەر لیڤەرکوزن کردووە.