ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی پاریس دەگوازێتەوە

PM:04:51:26/12/2024

1880 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەراستی ڤیتینیا لە پاریس سان جێرمان بگوازێتەوە.

هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا خواستی ڕیاڵ مەدریدیان بۆ گواستنەوەی ڤیتۆر ڤیتینیای یاریزانی پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد.

ڤیتینای ئەستێرەی پورتوگالی یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەم وەرزەی ئێستادا بە سەرکردایەتی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانی ئاستی گەشەی کردووە.

ڕۆژنامەی لی سپۆرت بە پشتبەستن بە هەندێک ڕۆژنامەی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید بەدوای یاریزانێکی بەهێزی هێڵی ناوەڕاستدا دەگەڕێت، بەتایبەتی لۆکا مۆدریچ نزیکە لە کۆتاییهێنان بە ژیانی وەرزشی لەگەڵ تیپەکەدا.

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، ڤیتینها کە یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی پێکهاتەی لویس ئێنریکی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە ساڵی 2022ەوە، سەرنجی یانەی شاهانەی بۆخۆی راکێشاوە.

ئەستێرە پورتوگالییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و مێرێنگی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەبێت لەگەڵ پاریس بگاتە رێککەوتن.

ڤیتینا لەم وەرزەدا 20 یاری لەگەڵ پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئەنجامدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا، سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی سێ گۆڵ.