خولی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن پێشەنگی بەهێزتر کرد

PM:07:41:21/02/2026

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەر ئینتراخت فرانکفۆرت بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 23ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی کرد.

تایمی یەکەم، بایرن بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 18 گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگەیپاڤلۆڤیچتۆمارکرد، بەڵام دوای 10 خولەک لەم گۆڵەهاری کەین گۆڵی دووەمیشی نووسیەوە، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، یانە باڤارییەکە پشتبەست بە یاریگای خۆی درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی دا و لە خولەکی 68 کەین بە گۆڵێکی نایاب گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی نووسییەوە.

دواتر فرانکفۆرت هاتەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکی 68 بە لێدانی سزا لە رێگەی بورکاردت و لە خولەکی 86یش کالیمۆیندۆ ئەنجامەکەیان کەمکردەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی بایرن میونشن کۆتاییهات، بەم سەرکەوتنەش بایرن سێ خاڵی کۆکردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە قایمتر کرد.