جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. لیڤەر بردیەوە

AM:12:59:07/03/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا لیڤەرپوول بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ولڤەرهامپتۆن بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکی خولی پێنجەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول بووە میوانی ولڤەر هامپتۆن.

تایمی یەکەم، هەر لە سەرەتاوە رێدز بە هێرشبردن دەستیپێکرد بەڵام بەهۆی بەرگری بەهێزی وڵڤەر هیچ گۆڵێک لەو تایمەدا تۆمار نەکرا.

لە تایمی دووەم، سلۆت بە گۆرانکارییەکانی کەشی یارییەکەی گۆری و سێ گۆڵیان لە خولەکەکانی 51 و 53 و 74 لە رێگەی رۆبێرتسۆن و سەڵاح و جۆنس تۆمارکرد، وڵڤەریش لە خولەکی کۆتایی تاکە گۆڵی خۆی نووسییەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەی لیڤەر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی سلۆت سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.