جامی شای ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ لە لاکرۆنیای بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی

AM:01:02:14/01/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شای ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ بردنەوەی بەسەر لاکرۆنیا بەدەستهێنا و گەیشتە چارەکی کۆتایی.
لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا.
لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 61 ئەنتوان گریزمان گۆڵێکی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
بەو ئەنجامانە، ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا ماڵئاواییکرد.
خ . ک