خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس براوەبوو

AM:12:46:13/01/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خوڵی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس گۆڵبارانی کریمۆنیزی کردوو و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەردا تۆمارکرد.

لە یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس لە یاریگای ئالیانز میوانداری لە کریمۆنیزی کرد.

لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربون و توانیان لە خولەکەکانی 12 و 15 لەرێگەی بریمەر و دەیڤز  دوو گۆڵ تۆمار بکەن.

پاشان خانمە پیرەکە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان و لەخولەکی 35یش لە رێگەی یەڵدزەوە سێیەم گۆڵیان تۆمارکرد.

هەرچەندە تیپی میوان هەوڵی کەم کردنەوەی جیاوازییەکەیان دەدا بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام ئەم تایمە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یۆڤانتۆس کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا باڵادەستی یۆڤی بەردەوامی هەبوو بەجۆرێک توانیان لە خولەکەکانی 48 و  64 لەرێگەی فلیپۆ و مەکینی دوو گۆڵیتر تۆماربکەن.

سەرئەنجام یارییەکەش بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یۆڤانتۆس کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم بردنەوەیەش ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە 39 خاڵ و لەپلەی چوارەمدان و  کریمۆنێزیش بە 22خاڵ پلەی 13ی گرتووە.