فەنارباخچە پێداگرە لەسەر گواستنەوەی کانتی

PM:05:18:13/01/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فەنارباخچە پێداگرە لەسەر گواستنەوەی کانتی بەڵام یانەی ئیتیحاد هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات.

رۆژنامەی کۆماری تورکی بڵاویکردەوە، راهێنەری یانەی فەنارباخچە لە چەند کۆبونەوەی رابردووی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی داوای گواستنەوەی نگۆلۆ کانتی کردووە.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی یانە تورکیەکە گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کردووە تا رازیبکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات لەم مێرکاتۆی زستانەی ئێستادا.

ئاماژەی بەوەشداوە، گرێبەستی کانتی لەگەڵ یانەی ئیتیحاد لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و ئەگەر ئەو یاریزانە بیری لە رۆیشتن کردبێتەوە ئەوا رازیدەبن بە فرۆشتنی.

رونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد ئامانجیان ئەوەیە گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێبکەنەوە تا هاوینی 2028 و ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون لەو کارەیان ئەوا لەم زستانەدا دەیفرۆشن تا لە هاوینی ئەمساڵدا بێبەرامبەر لە یانەکەیان نەڕوات.

کانتی یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەی ئیتیحاد و تا ئێستاش نۆ گۆڵی تۆمار کردووە و 10 ئەسیستی هەیە لەو 100 یارییەی بۆ ئەو یانەیە ئەنجامیداوە، نازناوەکانی خولی سعودیە و جامی شای سعودیەی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک