AM:11:36:12/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا جەختیکردەوە دەبێت لە رووی بەرگرییەوە
باشتربن و تۆپە وەستاوەکان چەکێکی گرنگی بردنەوەکانیانە.
دوای بردنەوەیان لە بۆرتسمۆس، میکێل ئارتێتای
راهێنەری ئارسناڵ وتی: دەمانزانی ئەوان دەجەنگن لەپێناو بردنەوە، ئەمەش وایکردووە
ئەم پاڵەوانێتییە زۆر تایبەت بێت، کە جیاوازییەکە زۆر کەم دەبێتەوە، بەتایبەتی
کاتێک هێزیان پێدەدەیت.
وتیشی: دەبوو ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ کۆنترۆڵکردن و
گونجاندن لەگەڵ جیاوازی گۆڵەکاندا، دەبێت لە رووی بەرگرییەوە باشتربین و زیاتر
تەرکیز بکەین گۆڵمان لێ نەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتادا ئەوان لە ئێمە باشتر بوون و دەیانتوانی بە جیاوازی دوو گۆڵ
پێشبکەون، بەڵام ئێمە پێشکەوتین، لە تایمی دووەمدا دەمانتوانی زیاتر لە چوار گۆڵ
تۆمار بکەین.
سەبارەت بە تۆپە وەستاوەکان وتی: ئەمانە لە
یارییەکانماندا گرنگن، لەڕاستیدا لە هەر تیپێکدا، بێگومان ئێمە گرنگییەکی زۆریان
پێدەدەین، بەو پێیەی بەشێکی سەرەکین لە شێوازی یاریکردنمان و چەکێکی گرنگن بۆ
ئێمە، بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانیان و بەکاریان دەهێنین لەکاتی پێویستدا.