خیسۆس: شێوازی یاریکردنم ناگۆڕم

PM:10:40:07/01/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خیسۆس دوپاتیکردەوە بەردەوام دەبێت لەسەر شێوازە بەرگرییەکەی و مژدەیەکیش دەداتە هاندەرانی نەسڕ.

خۆرخی خیسۆسی پورتوگالی و راهێنەری یانەی نەسڕ پێش یارییەکەی قادسیە لە هەفتەی 14ی خولی رەوشەنی سعودیە، جەختی لەوە کردەوە کە بەرگریکاری فەڕەنسی، محەمەد سیماکان، لەڕووی پزیشکییەوە سەد لە سەد چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە ناو ڕاهێنانەکان، ئاماژەی بەوەش کرد ئەگەر بۆ یارییەکەی قادسییە نەگاتە ئەوپەڕی ئامادەیی، ئەوا بە دڵنیاییەوە لە دێربی بەرامبەر هیلال ئامادە دەبێت.

ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە سەبارەت بە ڕەخنەکان لەسەر شێوازی بەرگری پێشەوە و ئەو گۆڵە ئاسانانەی لێیان دەکرێت، زۆر بە توندی وەڵامی دایەوە و وتی: من لە هەر یانەیەک بووبم بەم شێوازە نازناوم بردووە و نایگۆڕم، ئامانجی من ئەوەیە لە هەموو شوێنێکی یاریگا گوشار بخەمە سەر رکابەر بۆ وەرگرتنەوەی تۆپ.

خیسۆس دووپاتی کردەوە کە ئامانجی سەرەکییان بردنەوەی نازناوی خولەکەیە و هەرچەندە پێشەنگییان بۆ یانەی هیلال لەدەستداوە، بەڵام ململانێکان تا کۆتا هەناسە بەردەوام دەبن و تیپەکەی توانای گەڕانەوەی بۆ لوتکە هەیە، تەنانەت ئەگەر لە بازاڕی گواستنەوەکانیشدا هیچ یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانیان زیاد نەکرێت.