PM:02:55:13/01/2026
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام نزیکە لە گواستنەوەی گالاگێر لە ئەتلەتیکۆ
مەدرید بەمەبەستی زیاتر تۆکمەکردنی ریزەکانی.
پاش ئەوەی کونەر گالاگێر بڕیاریدا ئەتلەتیکۆ مەدرید
بەجێبهێڵێت و بگەرێتەوە ئینگلتەرا بۆ یارییکردن، هەربۆیە یانە گەورەکانی ئەو وڵاتە
دەستیان کرد بە هەنگاونان بۆ گواستنەوەی.
فابریزیۆ رۆمانۆ لە نوێترین پێشهاتدا ئەوەی ئاشکراکردووە
کە ناوەراستکارەکە نزیکە لەوەی ڕووبکاتە تۆتنهام.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە گرێبەستی یاریزانەکە بۆ
سپێرێز بەشێوەی هەمیشەی دەبێت و تێچووی گواستنەوەشی بۆ تۆتنهام نزیک دەبێتەوە لە
40 ملیۆن یۆرۆ.
لەلایەکیترەوە ئەستۆن ڤێلاش ئارەزووی کڕینی گالاگێری
هەبووە بەڵام لە کۆتاییدا یاریزانەکە تۆتنهام هەڵبژاردووە.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 77
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.