ئەمشەو چەند یارییەک بەڕێوەدەچن

PM:12:55:13/01/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە جامی کاراباو مان سیتی رووبەڕووی نیوکاسل دەبێتەوە و لە جامی ئیسپانیاش ئەتلەتیکۆ یاریی هەیە.

ئەمشەو کاتژمێر 11 لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراباو، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی نیوکاسل یونایتد.

لەم یارییەدا، یانەی نیوکاسل دەیانەوێت بە پشتبەستن بە هاندەران و یاریگای خۆیان ئەنجامێکی نایاب بەدەستبهێنن تا نزیکببنەوە لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لە بەرامبەردا، یاریزانانی مان سیتی ئامانجیان ئەوەیە بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێنەوە تا بتوانن لە یاریی گەڕانەوەدا ئەرکیان ئاسان بێت بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی.

هەر ئەمشەو بەڵام لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا، ئەتلەتیک بلباویش رووبەڕووی لیۆنیسا دەبێتەوە.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیاش هەردوو یانەی رۆما و تۆرینۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوە، لە خولی ئەڵمانیاش بروسیا دۆرتمۆند و بایەر لیڤەرکوزن بەرامبەر ڤێردەر بریمەن و هامبۆرگ یارییدەکەن.

خ . ک