باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بردنەوەی بەسەر لیۆن بەدەستهێنا

PM:01:11:07/01/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بردنەوەی بەسەر لیۆن بەدەستهێنا و باناسیناکۆس بە میلانۆ دۆڕا.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر لیۆن فلۆریانی فەرەنسی یارییکرد.

لە دوو تایمی سەەتای یارییەکەدا، یاریزانانی لیۆن باشتر بینران و بە جیاوازی پێنج خاڵ پێشکەوتن.

دواتر لە دوو تایمی کۆتاییدا، یاریزانانی ریاڵ بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی 11 خاڵ و بە ئەنجامی 80 بە 69 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی باناسیناکۆسی یۆنانی رووبەڕووی میلانۆی ئیتاڵی بووەوە و بە ئەنجامی 74 بە 87 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، بەرشەلۆنەش لە ماکابی بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی بەرشەلۆنە چووە پلەی پێنجەمی ریزبەندی و باناسیناکۆس و ریاڵ مەدرید لە پلەکانی شەشەم و حەوتەمدا دەبینرێن.

خ . ک