PM:11:16:04/01/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێنزیمە رەتیکردەوە ریزەکانی ئیتیحاد بەجێبهێڵێت
و مانەوەی لە یانەکەی دوپاتکردەوە.
کەریم بنزیما، کاپتن و ئەستێرەی یانەی ئیتیحادی
سعوودی، کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا کە باس لە رۆیشتنی دەکەن و رایگەیاند لە جەددە
هەست بە بەختەوەرییەکی زۆر دەکات، ئەم لێدوانانەی بنزیما لە کاتێکدایە کە
یاریزانەکە چووەتە ماوەی ئازادی گرێبەستەکەی و هەوادارانی یانەکە نیگەرانی ئەوە
بوون بەهۆی پێشنیارە گەورەکانەوە یانەکە جێبهێڵێت.
بنزیما لەبارەی داهاتوویەوە وتی: من لە ئێستادا
لەگەڵ ئیتیحادم و بەبێ گومان هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەم، لێرە بەردەوام دەبم و
ئامانجم هاوکاری کردنی هاوڕێکانمە بۆ ئەوەی باشترین ئاست پێشکەش بکەن، ئاماژەی
بەوەش کرد کە وەک کاپتن و خاوەن ئەزموونترین یاریزان، هاوڕێکانی وەک برای بچووک
دەبینێت و هەوڵ دەدات هەموو توانایەکیان بۆ بخاتە گەڕ.
سەبارەت بە کێبڕکێی نازناوی خولی ڕۆشەن، بنزیما
جەختی لەوە کردەوە کە کێبڕکێکان ئاسان نین، بەڵام نابێت تەنها سەیری جیاوازی
خاڵەکان لەگەڵ نەسڕی پێشەنگ بکەن، بەڵکو دەبێت یاری بە یاری هەنگاو بنێن و لە
کۆتاییدا ئەنجامەکان دەردەکەون.