PM:11:05:04/01/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کارڤاخال سەرنجی تەواوی لەسەر ریاڵ مەدرید و بیری
لە رۆیشتن بۆ هیچ یانەیەکی تر نەکردووەتەوە.
دانی کارڤاخال، کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید، لە
دوایین قۆناغەکانی چاکبوونەوەدایە لەو پێکانە سەختەی پێی راستی کە دوو مانگ و نیو
لەمەوبەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، ئەستێرە مەدریدییەکە هیچ پەلەیەکی نییە بۆ
گەڕانەوە و تەنها دەیەوێت کاتێک دەگەڕێتەوە، کاریگەری راستەقینەی لەسەر یاریگاکان
هەبێت و هاوکاری پێکهاتەکەی چابی ئەلۆنسۆ بکات.
هەرچەندە وادەیەکی دیاریکراو بۆ گەڕانەوەی بۆ
یاریگاکان دانەنراوە، بەڵام دوور نییە کارڤاخال لە سعودیە و لە کاتی یارییەکانی
سوپەری ئیسپانیا ببینرێت، بەتایبەت ئەگەر شاهانەکان بگەنە یاری کۆتایی.
بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا، سەبارەت بە داهاتووی،
کارڤاخال تاوەکو 30ی حوزەیرانی داهاتوو هیچ بڕیارێکی پێشوەختە نادات، کارگێڕی ریاڵ
مەدرید متمانەی تەواویان پێیەتی و ئامادەن گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکەش نوێ
بکەنەوە، ئەمەش هەمان ئەو هەلەیە کە دی لا فوێنتێی راهێنەری ئیسپانیا بەڵێنی
پێداوە تاوەکو دەرگاکانی مۆندیالی بە ڕوودا بکرێتەوە.
سەرەڕای هەبوونی چەندین پێشنیاری گەورە و خەیاڵی
لە ڕووی داراییەوە، بەڵام کاپتنەکەی مێرەنگی هەموویانی ڕەتکردووەتەوە و تەنانەت
ئامادەی گفتوگۆش نەبووە، سەفەری ئەم دواییەشی بۆ قەتەر تەنها بۆ سەردانی خۆسێلۆ و
بەسەربردنی کات بووە لەگەڵ خێزانەکەی، نەک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هیچ یانەیەکی ئەو
وڵاتە.