PM:03:06:04/01/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستاڵ پاڵاس ئەرکی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی وارتن قورس دەکات و
بەنیازە گرێبەستی یاریزانەکە نوێبکاتەوە.
لە ڕاپۆرتێکدا تۆڕی تۆک سپۆرتی ئینگلیزی ڕایگەیاند، کریستاڵ پاڵاس بەنیازە
ئەرکی ڕیال مەدرید لە گواستنەوەی ئادەم وارتنی یاریزانی ناوەڕاستکاریان ئاڵۆزتر
بکات.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئادەم وارتن
یاریزانی ئینگلیز کە یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی کریستاڵ پاڵاسە، لەنێو
ئامانجەکانی داهاتووی ڕیال مەدریددایە.
بەڵام بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئینگلیزییە، کریستاڵ پاڵاس هەوڵدەدات
گرێبەستەکەی وارتن نوێبکاتەوە و ڕێگری بکات لە ڕۆیشتنی بۆ ریاڵ مەدرید لە هاوینی
داهاتوو بە دانانی بڕە پارەیەکی خەیاڵی لەسەر بڕگەی شکاندنی گرێبەست.
گرێبەستەکەی وارتن لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس تا هاوینی 2029 درێژ
دەبێتەوە و نرخی لە بازاڕی گواستنەوە 60
ملیۆن یۆرۆیە، رۆیشتنیشی تەنیا بەندە بە خواستی یانەکەتەوە.