دووشەممە براوەی باڵۆن دۆر ئاشکرادەکرێت

PM:04:19:21/09/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەوی دووشەممە ئاهەنگی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر بەڕێوەدەچێت و 30 یاریزان لە لیستی کۆتایی پاڵێوراوەکاندان.

ئاهەنگەکە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و لە کاتژمێر نۆی شەو دەستپێدەکات، 13 خەڵاتی جیاواز بەسەر براوەکاندا دابەش دەکرێن.

خەڵاتەکان دەدرێت بە باشترینەکانی وەرزی رابردوو بە شێوەیەک کە پەیوەست بووە بە ئەنجامەکان و ئاستیان لە سەرەتای مانگی هەشتی ساڵی 2024 تا سەرەتای مانگی هەشتی ئەمساڵ.

بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان 30 یاریزان پاڵێوراون بەڵام عوسمان دێمبلی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

دیمبلی لە وەرزی رابردوودا بەشداری 53 یاریی پاریس سان جێرمانی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 35 گۆڵی تۆمارکردووە و 16 ئەسیستی هەبووە، نازناوەکانی چامپیۆنز لیگ و خولی فەرەنسا و جامی فەرەنسا و سوپەری فەرەنسای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

لامین یاماڵی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەش پاڵێوراوی دووەمە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەهۆی ئەوەی لە وەرزی رابردوودا بە ئاستێکی نایابەوە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بینرا.

یاماڵ لە وەرزەی رابردوودا نازناوەکانی خولی ئیسپانیا و جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەەستهێنا، جگە لەوەش باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا بووە، لە بازاڕی گواستنەوەشدا بووەتە گرانترین یاریزانی جیهان بە نرخی 200 ملیۆن یۆرۆ.

چەندین یاریزانی تریش لە لیستی پاڵێوراوە بەهێزەکاندان کە ئەوانیش رافینیای بەرشەلۆنە و ڤینتینیا و ئەشرەف حەکیمی یاریزانانی پاریس سان جێرمانن لەگەڵ دۆنارومای گۆڵپارێزی پیشووی ئەو یانەیە.

لە مێژوودا، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی زۆرترین خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێناوە کە هەشت خەڵاتە، کریستیانۆ رۆناڵدۆش لە پلەی دووەمدایە و پێنج خەڵاتی بردووەتەوە.

خ . ک