PM:01:41:07/03/2026
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە
گواستنەوەی ندیکای بەرگریکاری رۆمای کردووەتە ئامانج و دەیەوێت پێکهاتەکەی پێ
بەهێز بکات.
یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی لە ئێستاوە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ دانانی پلانێکی تایبەت بەمەبەستی
بەهێزکردنی پێکهاتەکەی تا چەندین ساڵیتر کێبڕکێی نازناوەکان بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی
کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە بژاردەکانی بەردەم بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە
کە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکات ئیڤان ندیکای بەرگریکاری کۆتدیڤواری یانەی رۆمایە.
سپۆرت
دوپاتیکردووەتەوە کە نوێنەرانی یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆیان لەگەڵ بەرێوەبەری
کارەکانی ئەو یاریزانە کردووە تا هەڵوێستی یاریزانەکە بزانن کە پەیوەندی بە
یانەکەیانەوە دەکات یان نا لەگەڵ زانینی مەرجەکانیشی.
نوسیویەتی، تا ئەم
ساتە یانەی رۆما هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکراوە بەڵام ئەگەر بڕە پارەیەکی
گونجاویان پێشکەش بکرێت ئەوا لارییان نابێت لە دەستبەرداربوون لە بەرگریکارەکەیان.
رونیشیکردووەتەوە،
لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە سەرقاڵی چارەسەر کردنی کێشە داراییەکانیەتی تا
بگەڕێتەوە یاسای یەک بە یەک و بتوانێت یاریزانی نوێ بگوازێتەوە.
خ . ک