PM:02:27:07/03/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی ئۆفەر پێشکەشی فۆدین دەکەن بەمەبەستی نوێ
کردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام یاریزانەکە تاوەکوو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر
داهاتووی نەداوە.
پاش ئەوەی گرێبەستی فیل دۆین لەگەڵ مانچستەر سیتی لە
هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت هەربۆیە بەرپرسانی یانەکە ئامادەکاری دەکەن بۆ
چۆنیەتی نوێ کردنەوەی ماوەکەی.
پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە ستیزن ئۆفەری فەرمی لە
پاش کۆتایی وەرز دەخەنە بەردەستی هێرشبەرەکە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە
فۆدین تەمەنی 25 ساڵە و لەهەمان کاتدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لەلایەن یانە
گەورەکانی جیهانەوە گرنگی پێدەدرێت هەربۆیە نوێ کردنەوەی ماوەکەی بۆ بەرپرسانی مان
سیتی کارێکی دژوار دەبێت.
لەلایەکیترەوە فیل فۆدین تاوەکوو ئێستا بڕیاری کۆتایی
نەداوە سەبارەت بە ئەگەری مانەوە یاخود رۆیشتن و پێشبینی دەکرێت پاش مۆندیال
داهاتووی بەتەواوی یەکلای ببیتەوە.
ئەستێرە 25 ساڵانەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە
بەشداری 36 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.