PM:06:25:06/03/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ بە نیازی فرۆشتنی مارتینێلی و سێ یاریزانیترە لەگەڵ بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستی ئەستێرەیەکی.
رۆژنامەی میترۆی بەڕیتانی رایگەیاندووە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بە نیازی ئەنجامدانی چەند گۆڕانکاریەکە لە هاوینی ئەمساڵدا لە پێناو بەهێزتر کردنی پێکهاتەکەی.
ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە کە یانە لەندەنیەکە بەنیازن دەستبەرداری چوار یاریزانیان ببن کە ئەوانیش گابرێل مارتینێلی بەرازیلی و بێن وایتی ئینگلیزی و نوانێری و لویس سکێلین.
ئاماژەی بەوەشداوە، مارتینێلی سەرەڕای ئەوەی 250 یاریی لەگەڵ ئارسناڵ ئەنجامداوە لەو کاتەوەی پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە بەڵام بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە لەم وەرزەدا بڕیاری فرۆشتنی دراوە.
نوسیویەتی، بێن وایتی بەرگریکاری ئینگلیزیش متمانەی میکێل ئارتێتای راهێنەری لەدەستداوە و هەریەکە لە نوانێری و لیوس سکێلیش بەهۆی خراپی ئاستیانەوە یانەکە دەستبەرداریان دەبێت.
ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە بەرپرسانی ئارسناڵ بەنیازن پێکهاتەی یانەکەیان بەهێز بکەن و یەکەم کاریشیان بە هەمیشەیی کردنی گرێەستی پێرۆ هینکاپی بەرگریکاری ئیکوادۆریە بەهۆی ئەوەی ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و ئامادەن 45 ملیۆن پاوەند پێشکەشی بایەر لیڤەرکوزن بکەن لەپێناو ئەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بکەنە هەمیشەیی
خ . ک