نەسڕ دەیەوێت گرێبەستی رۆناڵدۆ نوێبکاتەوە

AM:09:57:13/07/2024

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی نەسڕ ئۆفەرێک ئامادە دەکەن تا پێشکەشی رۆناڵدۆی بکەن لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال لە مانگی یەکی ساڵی 2023ەوە پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودیەوە کردووە و گرێبەستەکەشی لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتاییدێت.

فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی نەسڕی سعودی دەیانەوێت گرێبەستی رۆناڵدۆ نوێبکەنەوە و گفتوگۆکان لەگەڵیدا دەستپێبکەن.

فابریزیۆ ئاشكرایکردووە، یانە سعودیەکە ئۆفەرێکیان ئامادە کردووە تا پێشکەشی رۆناڵدۆی بکەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزیتر و تا هاوینی ساڵی 2026.

دەشڵێت، لە ماوەیەکی نزیکدا یانە سعودیەکە دەست دەکەن بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ کریستیانۆ لەسەر ئەو بابەتە لە پێناو ئەوەی بە خێرایی داهاتووی ئەو یاریزانە یەکلابکەنەوە.

رونیشیکردەوە، کارگێڕی نەسڕ دڵخۆش دەبن ئەگەر سەرکەوتوو بن لە رازیکردنی رۆناڵدۆ بەڵام دەشزانن بڕیاری کۆتایی لای یاریزانەکەیە و بەندە بەوەی کە دەیەوێت بەشداری مۆندیالی 2026 بکات یان نا.

رۆناڵدۆ تا ئێستا 64 یاری بە درێسی یانەی نەسڕی سعودیەوە ئەنجامداوە، 58 گۆڵی تۆمارکردووە و 15 ئەسیستی هەیە، نازناوی جامی یانەکانی عەرەبی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.


خ . ک