PM:05:32:12/07/2024
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئۆلمۆ دوپاتیکردەوە بێلینگهام یاریزانێکی
ئاستبەرزە بەڵام بە هیچ شێوەیەک لە رووبەڕووبونەوەی ناترسن.
دانی ئۆلمۆی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا
لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی یۆرۆ کارێکی ئاسان نەبووە
بەڵام بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتوون.
لەسەر رووبەڕووبونەوەی بیلینگهام لە یاری
کۆتاییدا، ئۆلمۆ دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک ناترسم، دەزانم بێلینگهام یاریزانێکی
نایابە و تۆپ لە پێیەکانیدا نایابانە دەجوڵێت بەڵام کەسمان لە یەکتر ناترسین.
ئاماژەی بەوەشدا، ئینگلتەرا لە دوایین
ساتەکاندا گۆڵی لە هۆڵەندا تۆمارکرد ئەوەش بابەتێکی گرنگە و دەبێت وریابن چونکە
ئەو هەڵبژاردەیە دەتوانێت لە هەر کاتێکدا بێت گۆڵ تۆمار بکات.
رونیشیکردەوە، ئەگەر بتەوێت ببیتە پاڵەوان
بە دڵنیاییەوە دەبێت رووبەڕووی بەهێزترین هەڵبژاردەکان ببیتەوە، ئێستا نۆرەی
ئینگلتەرایە و بۆ بردنەوە دەچنە ئەو یاریەوە.
لەسەر داهاتووی رایگەیاند، هیچ نیگەران
نییە و بە دڵنیاییەوە یانەکان دەزانن چی دەکەن ئەگەر بیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا
ئیمزابکەن، گرێبەستی لەگەڵ لایپزیگ هەیە و پەیوەندی لەگەڵ راهێنەر و سەرجەم ستافی
یانەکە زۆر باشە.
خ . ک