PM:12:55:25/09/2023
544 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکیەتی تۆپی پێی عێراق وادەی یاریە
دۆستانەکەی عێراق و کۆریای باشوری ئاشکرا کرد
یەکیەتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند کە
یاریە دۆستانەکەی شێرەکانی ڕافیدەین و هەڵبژاردەی کۆریای باشور لە شەشی یەک لە
شاری دوبەی ئیمارات بەڕیوە دەچێت.
یارییەکە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆتایی
عێراق بۆ جامی ئاسیا دێت، کە بڕیارە لە ماوەی هەمان مانگی ساڵی داهاتوودا لە قەتەر
بەڕێوەبچێت.
فیدراسیۆنی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ جیسوس
کاساس، ڕاهێنەری ئیسپانی، بڕیاریدا کۆتا کۆبوونەوەکە لە دوبەی بەڕێوەبچێت، و خۆیان
لە یەک یاری دۆستانەدا سنووردار بکەن بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆریای باشوور.
هەروەها بڕیاردرا کۆبوونەوەی بەغدا هەڵبوەشێنرێتەوە، و لە 9
ی ئۆکتۆبەری داهاتوودا بچنە ئوردن، بۆ ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی کورت پێش پاڵەوانێتی چوارقۆڵی، کە تیایدا
هەڵبژاردەی عێراق بەشداری دەکات، بە یاوەری قەتەر و ئێران و وڵاتی میواندار.
جێگای سەرنجە کە هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی
چوارەمدا، لە یاری کۆتایی جامی ئاسیا لە (قەتەر لە 2024)، شانبەشانی تیپەکانی "ژاپۆن، ڤێتنام، و ئەندەنوسیا”
یاری دەکات.