پاریس دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گویراسی لە دۆرتمۆند بگوازێتەوە ریزەکانی و 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئامادەکردووە.
بەفەرمی ریاڵ مەدرید پێكانی هەریەکە لە ڤازکێز و ڤینیسۆس رایگەیاند و پێشبینی دەکرێت لە دوو یاری داهاتووی یانەکە بێبەش ببن.
گواردیۆلا داوای گواستنەوەی ریندەرزی کردووە و میلانیش بە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابێت.
گواردیۆلا رایگەیاند بەدڵنیاییەوە دەتوانن بۆ وەرزی داهاتوو بەباشی بگەڕێنەوە سەر رێچکەی بردنەوەی نازناوەکان.
ئینزاگی رایگەیاند نیگەرانە لە ئەنجامی یارییەکە و کۆنسێساویش وتی شێوازی یاریکردنی بە کۆمەڵی یاریزانەکانم بەدڵ بوو.
نەسڕ 400 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا هەریەکە لە ڤینیسۆس و کایسیدۆ و گابرێل بگوازێتەوە ریزەکانیان.
کاساس رایگەیاند پاش دوورخستنەوەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی عێراق بارودۆخی باشنیە.
ئارسناڵ دەیەوێت رکابەری چێڵسی بکات لە گواستنەوەی کۆندی و بۆئەم مەبەستە 70 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە.
ئەمشەو دهۆک لە چامپیۆنز لیگی کەنداو دەیەوێت بە بردنەوە بۆ یەکەمجار نازناوەکە بەدەستبهێنێت.
لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە.
ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لینگلیت لە یانەکەیان بەردەوامبێت و نەگەرێتەوە بەرشەلۆنە.
لاپۆرتا ئەلڤارێز وەک جێگرەوەیەکی درێژخایەنی لیڤاندۆڤسکی دادەنێت و ئامادەیە هاوینی داهاتوو گرێبەستی پێشکەش بکات.
ریاڵ مەدرید دەیەوێت بێرناردۆ سێلڤا بگوازێتەوە هێڵی پێشەوەی بە هێنانی ئەو یاریزانە بەهێزتر بکات.
لیڤەرپوڵ دەیەوێت فێرمین لە بەرشەلۆنە بگوازێتەوە بیکاتە شوێنگرەوەی ئیلیۆت کە ئەگەر زۆرە هاوینی داهاتوودا یانەکەیان بەجێبهێڵێت.
لە جامی فەڕەنسا پاریس بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە دەنکیرکی بردەوە و گەشتە یاری کۆتایی.
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فولهامی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
بایرن میونشن ئامادەیە بە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ گاکپۆ لە لیڤەرپوڵ بگوازێتەوە ریزەکانی.
کۆنسێساو رایگەیاند ئینتەر یانەیەکی زۆرباشە و ئینزاگیش وتی بەرامبەر یانەیەک یاری دەکەین ئەم وەرزە کێشەی زۆری بۆ دروست کردووین.
سیمیۆنی هیوادارە یانەکەی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و فلێکیش وتی یارییەکی ئاسان چاوەڕوانیان ناکات.
ئەسی میلان خواستنەکەی فیلێکس نوێ ناکاتەوە و چێڵسیش نایانەوێت بگەرێتەوە یانەکەیان.